AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١ ٠١:١٥

بە درۆشمی کۆنتڕۆڵی هەلاوسان و گەشەی بەرهەم هێنان

پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ هەتاوی

پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ هەتاوی

ڕێبەری باڵای ئێران ساڵی 1402ی هەتاوی بە ساڵی " کۆنتڕۆڵی هەلاوسان و گەشەی بەرهەم هێنان" ناو لێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵا ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی هەتاوی، ساڵی 1402ی ناو لێنا بە ناو ساڵی "کۆنتڕۆڵی هەلاوسان و گەشەی بەرهەم هێنان ‌.

ڕێبەری باڵای ئێران بە پیرۆزبایی کردنی هاتنی ساڵی 1402ی هەتاوی بە گەلی ئێران و هەموو ئەو گەلانەی یادی نەورۆز دەکەن وتیان: گرینگترین پرسی وڵات لە ساڵی رابردوو پرسی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵک بوو و ئابووری پرسی سەرەکی وڵاتە، دروشمی ئەمساڵیان ڕاگەیاند.

ئایەتوڵا خامنەیی ئاماژەیان بە چەندین بابەتی ئابووری وڵات کرد و وتیان کاری باش لە بواری ئابووریدا کرا ساڵی پار بەڵام ئەو کارانە دەبێت ببێتە هۆی باشتر کردنی دۆخی ژیانی خەڵک بە تایبەت چین و توێهە لاوازەکان .

رێبەری زیادیان کرد: کێشە و گرفتی ئابووری تەنیا تایبەت نییە بە ئێران بەڵکوو هەموووڵاتانی جیهان تەنانەت ئەو وڵاتانەش کە ئابووری بەهێز و پێشکەوتوویان هەیە کێشەی ئابووری و ئیفلاس هێنانی بانکەکانیان بینرا بەڵام دەبێ دەوڵەت هەموو هەوڵی خۆی بدات تاکوو ئەمساڵ تاڵی ژیانی خەڵک کەم بێتەوە.

News ID 45439

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha